ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، لە هێرشێکی
قورسی شه‌وی رابردوی ڕووسیا بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون لە شاری تێرنۆپیل لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، ١٩ کەس
کوژران و 66ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی ئۆكرانی بڵاویكردوه‌ته‌وه،
له‌وهێرشه‌دا ڕوسیا لەو هێرشە شەوانەیه‌دا زیاتر لە 470 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 48
مووشەکی هاویشتووە وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ژێرخانی وزه‌و گواستنه‌وه‌ی شاره‌كه به‌ئامانج
گیراون و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی بچڕانی ته‌زوی كاره‌با له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری تێرنۆپیل
له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
له‌ئاستێكی تردا پۆڵەندا کە ئەندامی ناتۆیە و هاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژئاوای
ئۆکرانیا، بە شێوەیەکی کاتی فڕۆکەخانەکانی ڕیزۆڤ و لوبلین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی
داخست و فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی خۆی و هاوپەیمانەکانی وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ
پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی خسته حاڵه‌تی
ئاماده‌ییه‌وه.
403 جار خوێندراوەتەوە