ئەگەر بە
شێوازی ئەلیکترۆنی نۆرەنەگرن ئەوا دەبێت نزیکەی 200 هەزار دینار بدەن بۆ مامەڵەی
پاسپۆرتەکانتان و بەڕێوەبەرایەتییش دەڵێت: بەپێی کاتی دیاریکراو سەردانبکەن.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بۆ
سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنیت (حجز الكتروني ) سكانی دەبێت سکانی (QR) ی
دیاریکراو بکەن ئەگەرنا نۆرەگرتن نامێنێت.
بەڕیوەبەرایەتییەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر بەشێوازی دروس نۆرە بگیرێت، تێچوی پاسپۆرتەکە تەنها 91
هەزار دینارە، بەڵام بەبێ نۆرەگرتنی دایریکراو، تێچوەکەی زیاتر دەکات و دەبێت 100
هەزار دینار ڕسومات بدرێت، ئەو کات نرخەکە دەبێتە 191 هەزار دینار.
پاسپۆرتی
سلێمانی بە هاوڵاتییانی وتوە، بەگوێرەی کاتی دیاریکراو و بەو نامە ئەلیکترۆنییەی بەپێی
ئەو کاتەی دانراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، تا لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان ڕایی
بکرێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی
بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنها کار بە کارتی نیشتیمانیی دەکرێت و پێناسی باری شارستانیی
و ڕەگەزنامەی عێراقیی ناخوات.
لینکی خوارەوە
کۆپیبکە بۆ وەرگرتنی نۆرەی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت/
https://appointment.epp.iq/p/p/reservation
478 جار خوێندراوەتەوە