ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت هەوڵگەلێکی تێکدانی پڕۆسەی چارەسەرییان
لەناوبردوە، چاویان لە خاکی وڵاتان نییە و بە خوێنیش بەرگریی لە تورکیا دەکەن.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا-ئاکپارتی لە
کۆبوونەوەی پارتەکەیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی قسەیکرد و وتی، تا ئێستا شکستیان
بەزۆر هەوڵ هێناوە، کە ئامانجیان لەناوبردنی پڕۆسەی چارەسەریی بووە، هیواشی خواست
ئامانجی تورکیای بێتیرۆر وڵاتەکە لە شەڕ ڕزگار بکات.
وتیشی، کۆمسیۆنی چارەسەریی بۆ یەکییەتی تورکیا گرنگە و لە قۆناغی ئێستادا دەبێت
کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکەی چارەسەریی بەباشیی کارەکانی خۆی بکات بۆ سەرخستنی
پڕۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان چاویان لە
خاکی هیچ وڵاتێک نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لە سنورەکانی خۆیان دەمێننەوە بە خوێن
بەرگریی لە خۆیان دەکەن.
سەرۆکی تورکیا وتیشی، ڕێز لە سەرەوەریی وڵاتان دەگرن و ئاساییشی عێراق و
سوریاش بە ئاساییشی تورکیا دەزانن، هەمیشەش باوەشیان کراوەبووە بۆ ئاوارەکان بە تایبەت سوریا...
524 جار خوێندراوەتەوە