سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: عێراق نەوتی هەرێمی کوردستان
دەفرۆشێت و موچە دوادەخات، هیچ دڵنیاییەکیش نییە کە جاریکیتر هەناردەکردنەوەی نەوت
ڕانەگرێت، داشکاندنیش بۆ عێراق کراوە لەو کارەبایەی هەرێم پێی دەفرۆشێت.
هەواڵ:KNNC
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
وتی، بە سیاسەت ویستیان پێکهێنانی حکومەت دوابخەن، یەکێتتی پۆستی زیاتر لە
دەنگەکانی ئەویست ئێمەش پێماندان و هێشتاش نەیانویست پێش هەڵبژاردن حکومەت پێکبێت،
"ئێمە پێشتر ڕامان گەیاندبوو کە دۆخی پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دوای هەڵبژاردن جیاواز دەبێت، ئێستا هەلومەرج و دۆخی پێکهێنانی حکومەت گۆڕاوە و پارتیش لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت"
لەبارەی پرسی وزەش سەرۆکوەزیرانی هەرێم قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا،
ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت کاتییە و پێویستام بە چارەسەرێکی ڕیشەییە،
هیوادارین عێراق تێبگات بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بەغداد و هەولێر ملیاران دۆلار
زیانیان کردوە و کەس براوە نەبوو، ئێمە بودجە و موچە و داهاتمان ڕاگیرا.
هیوادارین بەغداد درێژە بە هەناردەکردنی نەوت بدات و هیچ شتێک نییە
بیانوەستینێت کە جاریکیتر ڕاینەگرن، بەغداد پارەی نەوتی ئێمە وەردەگرێت و موچەش دوادەخات.
ئەو بڕەنەوتەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە زۆرترە لە توانای بەرهەمهێنانی خۆی، بۆچی بۆ
شارەکانی عێراق بڕەکە کەمترە و پێیان وایە لێرە نەوتی زیاتر بەرهەمدێت؟
بڕیاری ڕاگرتنی هەناردە و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوتیش بەرهەمهێنانیان
کەمکردەوە، هەروەها هێرشە درۆنییەکانیش یەکێکی دیکە بوو لەو هۆکارانەی بەرهەمهێنانی کەمکردەوە،
لە کاتێکدا ئاشکرابوو کە کێ هێرشەکانی کردوە و لەنێوان هەولێر و بەغدادیش ناوەکان
ئاڵوگۆڕکران و کەس سزا نەدرا،
هەر بۆیە گەیشتنەوە بە توانای بەرهەمهێنانی پێشوو کاتی دەوێت.
ئاماژەی بەوەشدا، عێراق دواکەوتوە لە بەرهەمهێنانی گاز و ئێمە لەو پرسەدا
لەپێش بەغدادەوەین، ئێمە خۆمان مامەڵە لەگەڵ پرسی گازی هەرێم دەکەین و عێراق لەجێگەی
ئێمە بڕیار نادات.
لەبارەی فرۆشتنی کارەبا بە شارەکانی عێراق ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان
کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت و بێگومان دەکرێت ڕێککەوتنی نوێش لەوبارەیەوە بکرێت،
تەنانەت عێراق لەو پرسەدا داشکاندنی بۆکراوە و بە نرخێکی کەمتر لەو کارەبایەی لە ناوچەکە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە هەرێمەو کارەبای پێدەفرۆشرێت....
243 جار خوێندراوەتەوە