فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت: کورد شەڕی نەویستوە و شەڕی بەسەردا
سەپێندراوە، دەبێت هەمووانیش ئەو ڕاستییە بزانن ئێستا جیاوازە لە 100 ساڵ پێش
ئێستا، کورد کارەکتەرێکی گرنگیی ئابوریی و ئارامیی ناوچەکەیە.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری مێپس
لە دهۆک وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: ئێستا زۆر جیاوازە لە 100 ساڵ پێس ئێستای
پارچەکردنی کورد و دەبێت هەمووانیش باش ئەو ڕاستییە بزانن کە ناتوانن کورد وەلابنێن.
لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوا و سوریا وتی، دەبێت لە سوریادا مافی کورد و
پێکهاتەکان پارێزراو بێ و تا ئێستا خەڵکی عەفرین و سەرێکانی نەچونەتەوە زێدی خۆیان
ئەوانەش ئاستەنگن لەبەردەم جێبەجیکردنی ڕێککەوتنی
10ی ئازار ئەگەر خواستێکی بەهێز هەبێت دەبێت ڕێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێبکرێت،
وتیشی هەسەدە خاوەنی خواست و بەهێزی ئیرادەیە و دەبێت دەوڵەتی سوریاش
هەنگاو بنێت، داوا لە دەوڵەتانی درواسێ دەکەین ڕۆڵی ئەرێنی ببینن لە پرسی سوریادا
ئاماژەی بەوەشدا، لە سوریا سیاسەتێکی نوێی نێودەوڵەتی پێشدەکەوێت و دەبێت
ئێمەی کوردیش لەگەڵی بگونجێین، کورد هەموو کات خۆی پاراستوە و هیچ کاتی شەری
نەویستوە هێرشی نەکردوە، هەروەها پێکهاتن یاخود تێکەڵبوونی کورد بە سوریا دەبێتە
ئارامیی و نابێت کەس بەهەڕەشە بیبینێت
دەبێت هەمووانیش بزانن سوریا چیتر ناگەڕێتەوە بۆ سوریای پێشوو دوای 15 ساڵ
لە شەڕ کورد دەستبەرداری مافەکانی نابێت.
مەزڵوم عەبدی وتیشی، پڕۆسەی چارەسەریی بە دەستپێشخەریی عەبدوڵڵا ئۆجالان،
دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشتیی ناوچەکە و دەبێت هەمووان بە گرنگ لێبڕوانن و بەدەمییەوە
بچن.
لەبارەی باشوری کوردستانیش وتی، هەرێمی کوردستان ڕۆڵی گرنگی هەیە هەم بۆ
ناوچەکە هەم بۆ کوردستانی گەورە و ئاشتیی و 15 ساڵي هەولێر و سلێمانی لەگەڵ ڕۆژئاوان.
ژەنەراڵەکەی کورد وتی کە لە قۆناغی ئێستا و گۆڕانکارییە نوێیەکان کورد هۆکارێکی سەرەکی و گرنگی ئابوریی و
سەقامگیریی و ئارامی کۆی ناوچەکەیە ناتوانرێت پشتگوێبخرێت، کورد لە باشور و ڕۆژئاوا چۆن لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش پێشەنگبوون، ئێستاش دەبێت پێشەنگی چەسپاندنی ئاشتیی و سەقامگیریی بین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا...
215 جار خوێندراوەتەوە