محەمەد شیاع سودانی لە هەرێمی کوردستان دەبێت

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 18/11/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی دەگاتە هەرێمی کوردستان و بەشداری چالاکییەکی پەیوەست بە ئاساییش دەکات.

هەواڵ:KNNC

 

بریارە ئەمڕۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق بێتە هەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاندوە "سودانی گەیشتوەتە فڕۆکەخانەی موسڵ".

 

 

ئاماژە بەوەشدراوە، لە فڕۆکەخانەی موسڵەوە سودانی گەشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتیی و ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025)، کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکییەوە لە دهۆک لە هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە.

 

لە ڕۆژی 17ی ئەم مانگەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی "کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – MEPS 2025"ی لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ڕاگەیاند و بەشێکی زۆر لە سیاسیی و کەسایەتییەکانی ناوچەکە بەشداری تێدادەکەن.

 

 

ئەوەش دەبێتە یەکەمین سەردانی محەممەد شیاع سودانی سەرکۆوەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستای عێراق و خاوەنی زۆرترین کورسیی پەرلەمانی عێراق لەپاش هەڵبژاردنەکانی 11ی ئەم مانگە بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە...

212 جار خوێندراوەتەوە