بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لهراگهیهنراوێكیدا شۆفێرانی ئاگادار كردهوه كه لهسبهی شهوهوه کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی كار بهشێوهی تێست دهكهن
هەواڵ:KNNC
شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/١٧ دوای کاتژمێر ١٢ ی شەو کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی له و شەقامانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) تاوەکو ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/٢٧ کاتژمێر (١٢) ی شەو ،
لەدوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی لە سوڕانەوەکان تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ..
تێبینی // لە زۆر بەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لەپێشوو تر کامێرای تۆمار کردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبوە
بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر. لەو سوڕانەوانەی کە کامێرای لێنەبو کامێرا داندراوە
بۆکۆنتڕۆل کردن و ڕێکخستی هاتووچۆ لە شەقامەکان و کەم کردنەوەی ڕوودوای هاتووچۆ وپاراستنی گیانی هاوڵاتیان ئەو شەقامانەی کامێرای لێنەبوە کامێرای لێ دانراوە .
داوا لەشوفێران دەکەین پابەندبن بەخێرایی ڕێگە پێدراو خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی.
350 جار خوێندراوەتەوە