هاکان فیدان: تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپا پرسێکی سەرەکییە

KNN : Kurdish News Network
12:34 - 16/11/2025
کوردستان
+
-

هاکان فیدان دەڵێت: پرسی تێکەڵکردنی هەسەدەیان بە سوپا لەگەڵ ئەمەریکا تاوتوێکردوە و کشانەوەی ئیسرائیلیش پرسێکی گرنگە.


هەواڵ:KNNC


هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی سوریا قسەکرد و ڕایگەیاند: پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدەیان لەگەڵ ئەمەریکا تاوتوێ کردوە و لە ئێستاشدا پرسەکە پیشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە، تورکیاش لەنێو پڕۆسەکەدایە و بە وردی چاودێریی دەکات.

وتیشی، دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکراتی کوردستان گرنگییەکی سەرەکییان هەیە، ئەم دانوستانانە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا، دوای ڕاگرتنی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکە، ئێستا دووبارە بابەتەکە بووەتە بەر پرسەکە.

 

هاکان فیدان لەبارەی ئیسرائیلەوە لە سوریا وتویەتی، بوونی سوپای ئیسرائیل لە خاکی سوریادا پرسیکی سەرەکیی و گرنگە بۆ تورکیا و لەگەڵ ئەمریکییەکان لە گفتوگۆدان و سەرنجیان لەسە دورخستنەوەی ئیسرائیلە، چونکە هەڕەشەیە بۆسەر سوریا.

 


هاکان فیدان جەختی کردوەتەوە لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و ڕایگەیاندوە، کە دەبێت هەمووان ڕێز لە سەروەریی و شکۆی سوریا بگرن....

187 جار خوێندراوەتەوە