له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خواست له‌سه‌ر كانزا زه‌رده‌كه ، نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ
له چوارهه‌زارو 150 دۆلار نزیك بوه‌ته‌وه‌و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت هێدی هێدی ئه‌و نرخه بۆ 4400 تاوه‌كو 4500 دۆلار
به‌رز بیته‌وه‌و نرخی زیو‌یش بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە 51 دۆلار.
هەواڵ:KNNC
هاوكات بانکی گەورەی وەبەرهێنان، له‌وانه گۆڵدمان ساکس و بانکی ئەمریکا پێشبینی
دەکەن کە نرخی ئۆنسه‌ی زێڕ تا ساڵی 2026 بگاتە پێنج هەزار دۆلار، ئەمەش بەهۆی ئاراسته‌كانی
هەڵاوسان و نادڵنیایی ئابووری و جیۆپۆلەتیکی.
لایخۆشیه‌وه كۆمپانیای ی‌و بی ئێس، پێشبینیكردوه نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 4700
دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرز دەبێتەوە، ئه‌ویش بەهۆی بەردەوامبوونی خواست لەسەر پەناگە
پارێزراوەکان و زیادبوونی مەترسییە سیاسی و داراییەکان.
556 جار خوێندراوەتەوە