حکومەتی هەرێمی
کوردستان سبەینێی کردە پشوی فەرمی و ڕاشیدەگەیەنێت لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان
پشوی تەواوەتی نابێت.
هەواڵ:KNNC
پاش ئەوەی بەبڕیاری
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سبەینێ لە عێراق کرایە پشوی فەرمی،
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بڵاوکراوەیەکدا پشووی فەرمی بۆ سبەینێ ڕاگەیاند.
لە بڵاوکراوەکەی
حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، سبەی چوارشەممە 12ی تشرینی دووهەمی 2025 لە سەرجەم دامودەزگا
فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت.
بەپێی
بڵاوکراوەکەی حکومەت پشوەکە بەتەواوەتی لە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێناکرێت
و ئاماژە بەوە دراوە، لە ناوەندە خزموتگوزاریەیکان، دەوامکردن بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام
دەبێت.
ئەويش لە
کاتێکدایە ماوەی شەش ڕۆژە بەهۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە لە ناوەندەکانی خوێندن و
ئەمڕۆش لە فەرمانگەکان، پشوی فەرمیی بوو...
225 جار خوێندراوەتەوە