ئاساییشی عێراق تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی کەرکوکی دەستگیرکرد و
ڕایگەیاند: تەواوی تۆمەتباران ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاساییشی عێراق
بڵاویکردەوە پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی شەڕە تەقە لەنێوان دوو گرووپ
قوربانیی لێکەوتەوە، ئەمڕۆ تەواوی ئەو کەسانە دەستگیرکران کە دەستیان لە
ڕووداوەکەدا هەبووە و ڕووبەڕروی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
ئاساییش ئاماژەی
بەوەداوە لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستیشگیراوە بەسەر تەواوی ئەو چەکانەی
بەکارهاتوون.
شەوی ڕابردوو پاش
دروستبوونی دەماقاڵێ لەنێوان دوو کۆمەڵی کورد و تورکمان، گرژییەکە پەرەی سەند بۆ
شەڕەتەقە، لە ئەنجامدا دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران و دوو هاووڵاتیی
سڤیلیش برینداربوون....
113 جار خوێندراوەتەوە