وەزیری دەرەوەی تورکیا لە واشنتن بووە و دەڵێت: لەگەڵ بەرپرسە ئەمەریکیی
و سورییەکان باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا کردوە.
هەواڵ:KNNC
هەکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند: لە دیدار و
کۆبوونەوەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی سوریای کردوە بە بەشداری
بەرپرسانی هەرسێ وڵات.
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
و ستیڤ ویکتۆف نێردەی تایبەتی ئەمەریکا و تۆم باراک لە سوریا و ئەحمەد شەیبانی
وەزیری دەرەوەی سوریا وتووێژ و گفتوگۆیان کردوە
و دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکاش بەشداری بەشێک لە کۆبوونەوەکەی کردوە.
قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای ئەوە دێت
کە دۆناڵد ترەمپ پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند: واشنتن تەواوی هەوڵی
خۆی دەدات بە بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی سوریا.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوشدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەواڵی چوونی هاکان فیدانی بۆ ئەمەریکا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو، مەبەستی چوونی وەزیری دەرەوەیان بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکایەوە...
455 جار خوێندراوەتەوە