تورکیا هەوڵی دەربازکردنی چەکدارانی حەماس دەدات

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 11/11/2025
جیهان
+
-

تورکیا هەوڵی دەربازکردنی چەکدارە گیرخواردوەکانی حەماس دەدات و ئیسرائیلیش تا ئێستا وەڵامی هیچ داوایەکی نەداوەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

پرسی دەربازکردنی چەکدارە گیرخواردوەکانی حەماس بەردەوامە و سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: هەوڵەچڕەکانی ڕزگارکردنی ئەو چەکدارانە لەژێر مەترسیی بەردەوامە و تورکیا و چەندین وڵاتی ناوچەیی و عەرەبی لەوانە میسڕ و قەتەڕ ڕۆڵیان هەیە لە پرسەکەدا، بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ دەرچوونی ئەو چەکدارانە لەو ناوچەیەی تیایدا گیریان خواردوە.

 

هاوکات دوو بەرپرسی باڵای تورکیا و نزیک لە دەسەڵاتی ئەنقەرە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەیان بەوەداوە، کە تورکیا هەوڵی تەواو دەدات بۆ ڕزگارکردنی ئەو فەڵەستینییە چەکدارانەی حەماسە، بەبێ خستنەڕووی وردەکاریی زیاتر.

 

ماوەی سێ ڕۆژە 200 چەکداری حەماس لە تونێلەکانی باشوری کەرتی غەززە گیریان خواردوە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، تا ئێستاش ئیسرائیل وەڵامی هیچ داوایەکی  نەداوەتەوە بۆ ڕێگەدان بە دەرچوونی ئەو چەکدارانە...

1168 جار خوێندراوەتەوە