پەیەدە داوای بەپەلە چەسپاندنی مافەکانی کورد دەکات لە سوریا

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 11/11/2025
کوردستان
+
-

هاوسەرۆکی پەیەدە داوای هەرچی زووە چەسپاندنی مافەکانی کورد دەکات لە سوریا و ڕایدەگەیەنێت: لەڕێگەی هاوپەیمانانەوە پەیامیان داوەتە حکومەتی سوریا.


هەواڵ:KNNC

پەروین یوسف هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات- پەیەدە و هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکاری کورد بۆ دیمەشق، ڕایگەیاند: داوای کۆبوونەوەی بەپەلەیان کردوە لە حکومەتی سوریا و دەبێت هەرچی زووە مافەکانی کورد بچەسپێنرێت.

هاوسەرۆکی پەیەدە ئاماژەی بەوەشداوە، شەش مانگ بەسەر کۆنفڕانسی کورد کە قامیشلۆدا تێپەڕیوە کە تیایدا کورد داوای دەستەبەری تەواوی مافەکانی کرد لە وڵاتەکە.


پەروین یوسف وتوشییەتی، نامەیەکی مۆرکراویان لەڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیر و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییەوە ئاڕاستەی حکومەتی سوریا کردوە، ناوبراو هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو نامەیەوە ئاشکرا نەکردوە.

 

 

لە بەشێکی قسەکانیدا هاوسەرۆکەکەی شاندی دانوستانکاری کورد ڕوونیکردەوە، شاندی هاوبەشی کورد نوێنەرایەتی مافەکانی کورد لە سوریا دەکات و سەرباری ئەوەی داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی شاندی کورد و بەرپرسانی دیمەشق دیارینەکراوە....

262 جار خوێندراوەتەوە