پلەکانی گەرما
پێنج پلە دادەبەزن و کەشناسێکیش دەڵێت: بارانبارین نزیکە.
هەواڵ:KNNC
دەستەی کەشناسیی
و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەم دو ڕۆژەی بڵاوکردەوە
و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکانیش هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەپێێ پێشبینییەکانی
کەشوهەوا لەم دوو ڕۆژەدا پلەکانی گەرما نزیکەی پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزن و سەرما
ڕوو لە ناوچەکە دەکات.
ئەوەش لە
کاتێکدایە بۆ ئەمڕۆ پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرما بەم جۆرەن، گەرمترین گەرمیانە کە 34 پلەی
سیلیزیی یە و فێنکترین حاجی ئۆمەرانە کە 19 پلەی سیلیزیی یە، کەرکوک 28 پلە، هەولێر
و هەڵەبجە 27 پلە، سلێمانی 26 پلە، دهۆک 25 پلەی سیلیزیی دەبن.
لەبارەی
بارانبارینیشەوە شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی
ڕاگەیاند: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەریی و هەورە
بروسکە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێتە یەکەمین شەپۆل کە سەرجام
ناوچەکان بگرێتەوە...
1166 جار خوێندراوەتەوە