بڕیاری دادگەی مافی
مرۆڤی ئەوروپا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی ناچارکردوە و خۆی بۆ قسەی باش ئامادەبکات
لەبارە ئازادکردنی دەمیرتاش و ئازادکردنی سەرکردە کوردەکە نزیکە.
هەواڵ:KNNC
ئازادکردنی سەڵاحەدین
دەمیرتاش لە ڕۆژەڤی ئێستای کورد و تورکیایە و لەوبارەیەوە عەبدولقادر سێڤلی کەسایەتی
نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا ڕایگەیاندوە: پاش ئەوەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا تانەی
تورکیای لە پرسی سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕەتکردەوە، ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری
وڵاتەکە، خۆی ئامادەدەکات بۆ لێدوانی ئەرێنی لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەشداوە، کە ئازادکردنی دەمیرتاش زۆری نەماوە، لەدوای ڕوونکردنەوە یاساییەکانی یەڵماز
تونجی وەزیری داد و قسەکانی ئەردۆغان لەبارەی پابەندبوونی بە هەر بڕیارێک کە دەسەڵاتی
دادوەریی لەوبارەیەوە بیدات.
عەبدولقادر سێڤلی
وتوشییەتی ناوبردنی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک خێر بۆ تورکیا لەلایەن
دەوڵەت باخچەلییەوە، یەکێکی دیکەیە لەو ئاماژانەی دەرخەری ئازادبوونی
دەمیرتاشن لە کاتێکی نزیکدا...
355 جار خوێندراوەتەوە