بەشێکی دیکەی موڵکەکانی چاڤی دەفرۆشرێت

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 10/11/2025
کوردستان
+
-

بەشێکی دیکەی موڵکەکانی چاڤی لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە دەفرۆشرێت و داوا دەکرێت هەرکەسێک خوازیاری کڕینیانە بەشداری بکات.


هەواڵ:KNNC

 

 

بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دوووهەمی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر داوای بریکاری داواکاری وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بەشێکی دیکەی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشرێت، کە ژمارەیان 13 موڵکە.

 

 

لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە، موڵکەکان دەکەونە کەرتی 1 ی مەڵکەندی و دەباشان ن و تۆمارن بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاریی – هاوپشکی تایبەت، ئەویش بەرامبەر قەرزی خاوەن قەرزی وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان / سەرەڕای کارەکەی  کە بڕەکەی 3.580.210.000 سێ ملیار و پێنج سەد و هەشتا ملیۆن و حەوت سەد و دە هەزار دینارە بە ڕەسمی  جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتیانەوە.

 

داواشکراوە، هەرکەسێک کە خوازیاری کڕینی موڵکەکانە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندیدار بکات و بارمتەی یاسایی بە ڕێژەی (١٠٪)ی نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکانی ئاماژەبۆکراو دابنێت و ناسنامەی نیشتیمانی و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ خۆیدا بەرێت، چونکە زیادکردنەکە 30 ڕۆژی دیکە ئەنجامدەدرێت...

255 جار خوێندراوەتەوە