پشووی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات و ڕۆژێکیش پشوو بۆ
تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاکان ڕاگەیەندرا.
هەواڵ:KNNC
سبەینێ
پێنجشەممە ڕێکەوتی 6ی تشرینی دووهەم، یەکەمین ڕۆژی پشوی فەرمییە لە ناوەندەکانی
خوێندن، بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی هەڵبژاردن و بەدواییهاتنی
ئامادەکارییەکانی پڕۆسەکە.
پشووەکە لە
سبەینێوە تا ڕۆژی چوارشەممەوەی داهاتوو دەبێت کە ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنە و دەکاتە ڕێکەوتی
12ی مانگ، کۆتایی دێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: بە مەبەستی ئاسانکاریی لەبەڕێوەچوونی
ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شەش ڕۆژ پشووە لە
سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی و نێودەوڵەتیی.
هاوکات 11ی
مانگیش کە ڕۆژی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتییە، لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەرێمی
کوردستان و پشووی فەرمییە...
4418 جار خوێندراوەتەوە