ئیسرائیل داوای
دەستبەجێ ڕادەستکردنەوەی ڕوفاتی سەربازێکی لە حەمماس دەکات کە زیاتر لە 10 ساڵە لایانە و دەڵێت بابەتەکە بە هەند وەربگرن.
هەواڵ:KNNC
ڕادەستکردنەوە
و ئاڵۆگۆڕکردنی تەرمەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس لە چوارچێوەی
ئاگربەستدا بەردەوامە و لەنوێترین پێشهاتدا ئیسرائیل داوای لە حەماس کردوە هەرچی
زووە ڕوفاتی هەدار گۆڵدنی ڕادەستبکاتەوە کە ساڵانێکە تەرمێکی دیلە لایان.
ئیسرائیل
ئاماژەی بەوەشداوە، کە پێویستە بزوتنەوەی حەمماس بابەتی هەدار گۆڵدن بەهەند
وەربگرێت و بە گاڵتە لێی نەڕوانێت، تا کاردانەوەی خراپی لێنەکەوێتەوە.
هەدار گۆڵدن
سەربازیکی ئیسرائیلییبوو کە لەساڵی 2014دا لە ئۆپەراسیۆنی سوپادا لە ڕەفەح کوژرا و
لەوکاتەوە نەتوانراوە ڕوفاتەکە وەربگیرێتەوە، سەرباری ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا
ئیسرائیل گەڕانێکی زۆری کردوە بەناو تونیلەکانی حەمماسدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە
دۆزینەوە تەرمی هەدار.
دوای
ڕادەستکردنەوەی ئەو تەرمە لەلایەن ئیسرائیلەوە هاوکاتە لەگەڵ وەرگرتنەوەی 22 تەرمی
دیکە لەلایەن ئیسرائیلەوە، 10ی مانگی ڕابردووەوە، تا ئێستاش شەش ڕوفات لای حەماس
ماون، کە یەکێکیان هاوڵاتییەکی تایلەندییە.
88 جار خوێندراوەتەوە