عیراق له‌ترسی سزاكانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا له‌سه‌ر كۆمپانی لۆك ئۆیڵی روسی ئاماده نییه ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی لێوه‌ربگرێت كه له‌به‌سره به‌رهه‌می ده‌هێنێت
هەواڵ؛ KNNC
ئاژانسی هه‌واڵی
رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه ، عیراق له‌مانگی رابردوودا له وه‌رگرتنی سێ باره نه‌وتی خاو له كۆمپانیای
لۆك ئۆیڵی روسی پاش گه‌زبوه‌ته‌وه،كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به سزا سه‌پێنراوه‌كانی
ئه‌مریكاو به‌ریتانیا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌دا هه‌یه.
به‌پێی هه‌مان
سه‌رچاوه، كۆمپانیای سۆمۆ ئه‌و سێ باره نه‌وته‌ی كه ره‌تیكردونه‌ته‌وه له‌كێڵگه‌ی
خۆرئاوای قورنه - 2 به‌رهه‌م هاتوون.
كۆمپانیای لۆك
ئۆیڵی روسی له‌ساڵی 2010 ه‌وه له‌عیراق كارده‌كات و نه‌وتی خاو بۆ به‌غدا به‌رهه‌م
ده‌هێنێت.
391 جار خوێندراوەتەوە