لەمشەوەوە گەشتەئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکەنەوە و
یەکەم گەشتیش بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەبێت.
هەواڵ:KNNC
پاش نزیکەی سێ ساڵ لە ڕاگرتنی ئەمشەو گەستەئاسمانییەکانی نێوان تورکیا
و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.
یەکەمین گەشتیی ئاسمانیی نێوان هەردوولاش لە تورکیاوە بۆ سلێمانی دەبێت
و لە کاتژمێر 10:30 ی شەو لە فڕۆکەیەک تورکیاوە بەرەوە سلێمانی دەفڕێت و لە کاتژمێر 01:00ی
شەو دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، کە هەڵگری زیاتر لە 160 سەرنشینە.
دوو کاتژمێر لەدوای ئەوەش کە دەکاتە کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیان، هەمان فڕۆکە لە سلێمانییەوە بەرەو تورکیا دەفڕێت.
بەپێی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانە هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانیی لەنێوان
هەردوولادا ئەنجامدەدرێت و هاووڵاتییان چیتر ناچنە شارەکانی دیکە بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتەکانیان.
ئەوەش دوای ئەوە دێت تورکیا لە 4ی نیسانی ساڵی 2023ەوە بە بیانووی
پاراستنی ئاساییش ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی سلێمانیدا داخست و هیچ فڕۆکەیەکی
وڵاتانیش نەیاندەتوانی بە ئاسمانی تورکیادا بێنە سلێمانی، لە 9ی مانگی ڕابردووشدا قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی سلێمانیدا لەلایەن تورکیاوە هەڵگیرا.....
461 جار خوێندراوەتەوە