له‌به‌رازیل ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
07:12 - 31/10/2025
تەندروستی
+
-

ڤایرۆسه‌ نوێكه‌ له‌ڕیخۆڵه‌ی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستاش هیچ حاڵه‌تێكی توشبون له‌مرۆڤدا تۆمار نه‌كراوه‌.

 

رۆژنامه‌ی  ده‌یلی مێڵی به‌ریتانی  بڵاویكرده‌وه‌ ، زانایانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژاپۆن ڤایرۆسێكی نوێی کۆرۆنایان لە بەرازیل دۆزیەوە کە چەندین تایبەتمەندی سەرەکی هاوبەشی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە هەیە کە بووە هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی پەتای کۆڤید-١٩.
ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌  لە شەمشەمەکوێرەی به‌رازیلدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ترسی هه‌یه‌ په‌تاكه‌ی بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه‌ .

 

ڤایرۆسەکە نوێكه‌ ناوی BRZ batCoV ـە، كه‌ دوای  توێكاریكردن له‌ریخۆڵه‌ی شەمشەمەکوێرەی باکووری بەرازیلدا دۆزراوه‌ته‌وه‌. شیکارییەکە دەرکەوتووە کە ڤایرۆسەکە سەر بە هەمان گروپی ڤایرۆسی بێتا-کۆرۆنایە کە بریتییە لە SARS-CoV-2 و (MERS).

 

دۆزینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە BRZ batCoV خاوەنی شوێنی دابه‌شبونی فورینە، ئەو بەشەی کە ڤایرۆسەکە دەتوانێت مرۆڤ تووش بکات، و تەنها بە یەک ترشی ئەمینی جیاوازە لە شوێنی SARS-CoV-2، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوونی مرۆڤ بەم ڤایرۆسە تۆمار نەکراوە.

 

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە، کە دۆزینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە چۆن ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەتوانێت لە سروشتدا سەرهەڵبدات کە توانای گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ هەیە.

1346 جار خوێندراوەتەوە