پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا
رایگەیاند، قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا زۆر روونە لەبارەی
دەستپێکرندنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی  وڵاتهكهیان و  دەبێت هێزێکی
رێگیریکاریان هەبێت دژی وڵاتانی دیکە.
بهوتهی هیگسێس هەنگاوی
دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان پێویستی بە رێگەیەکی بەرپرسیارانە هەیە.
 
هەواڵ؛ KNNC
 
پێشتر ترەمپ رایگەیاند بوو ، كه فەرمانی بە پێنتاگۆن کردووە دەستبەجێ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەست پێ بکاتەوە،
بەڵام روون نەبووە ئایا ئاماژەی بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی کردووە یاخود
تاقیکردنەوەی چەکێک کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەبێت.
 
 
سی ئێن ئێن لە
زاری سەرچاوەکانی خۆیهوه بڵاویکردەوە، "لە پێشهاتێکی سەرسوڕهێنەردا و بهر دیدارەکەی لەگەڵ
شی جینپینگ، سەرۆکی چین، ترەمپ لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ڕایگەیاند کە ڕێنمایی دەستبەجێی
داوە بە پنتاگۆن بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان ئهوهش دوای ماوەی 33
ساڵ، لهراگرتنی ئهو جۆره تاقیكردنهوانه.
بهپێی ههمان سهرچاوه "ئەو بڕیارە
مشتومڕی لەسەر پاڵنەر و پاساو تەکنیکیەکانی دروستکردووە، بەتایبەتی کە وەزارەتی وزە
نەک پنتاگۆن بەرپرسیارە لە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان. 
                
 
              179 جار خوێندراوەتەوە