میدیایه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد  كه  سوپای وڵاته‌كه‌یان و ده‌زگای مۆساد ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی
به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌دژی عێراق و به‌ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی گروپه شیعه‌كان ده‌كه‌ن كه ئێرانیان له‌پشته‌وه‌یه.
 
هەواڵ؛ KNNC
ئه‌مرۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕی واڵای ئیسرائیلی له‌راپۆرتێكیدا بڵایكرده‌وه"
ئێران له‌ڕێگه‌ی گروپ و ملیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌وڵاته‌كه‌ی له‌عیراق خۆیان
سازكردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌رئان و ساتێك‌دا بێت له‌ئاسمان و زه‌مینه‌وه په‌لاماری
ئیسرائیل بده‌ن .
 
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هه‌ڕه‌شه‌كان له‌دژی ئیسرائیل له‌هه‌ڵكشاندان
و گروپه عیراقییه‌كان به‌پشتیوانی ئێران به‌ره‌و سوریا ماتۆڕێكی زه‌مینی ئه‌نجامده‌ده‌ن
و له‌وێشه‌وه ره‌نگه خۆیان بگه‌یه‌ننه سنوره‌كانی ئیسرائیل .
 
 
جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له‌پشت به‌هێزترین
گروپه‌كانی عیراقه‌وه‌یه كه ئه‌ویش كه‌ته‌یبه‌كانی حیزبوڵایه‌و سه‌رجه‌م گروپه‌كانی
سه‌ر به‌ئێرانیش له‌نێو ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا كۆكراونه‌ته‌وه. 
                
 
              954 جار خوێندراوەتەوە