وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت؛
په‌كین و واشنتۆن بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر رێككه‌وتنی بازرگانیی كاتی نێوانیان درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
هەواڵ؛ KNNC
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، چین كۆت و به‌ندی سه‌ر هەناردەکردن بۆ ئەمریکا بۆ ماوەی ساڵێک هه‌ڵده‌په‌سێرێت" و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕێوشوێنەکانی خۆی بەرامبەر بە ئەمریکا سەبارەت بە
گواستنەوەی کەشتیوانی، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی هه‌ڵپه‌ساردنه‌كه راده‌گرێت.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه،هەردوو وڵات گەیشتوونەتە کۆدەنگی لەسەر
چەند پرسێک لەوانە فێنتانیڵ و فراوانکردنی بازرگانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
چین سەرەتای ئەم مانگە بڕیاری دا بە سنووردارکردنی
هەناردەی کانزا دەگمەنەکانی وڵاته‌كه‌ی کە خۆی بەرهەمهێنەری 90٪یانە "كه لە
پیشەسازیی دروستکردنی چەک، ئامێری تەکنەلۆژی و چەندین بابەتی دیکەدا
بەکاردەهێندرێن.
ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی چین دوا به‌دوای دیداری نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جیپینگ، سه‌رۆكی
چین هات"كه لە شاری بوسانی کۆریای
باشوور بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك كۆبونه‌وه.
383 جار خوێندراوەتەوە