ئامادەکارییەکانی دەنگدانی تایبەت و گشتی تەواو بو

KNN : Kurdish News Network
10:26 - 31/10/2025
عێراق
+
-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: ئامادەکارییە لۆجستییەکانی کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی تەواو بوە.


ئەمڕۆ هەینی، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند؛ کۆمسیۆن تەواوی ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی تەواو کردوە و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.


ئاماژەی بەوەشکردوە، ناوەندەکانی دەنگدان ئامادەکراون و ستافی سەر سندوقەکانی دەنگدانیش بەتەواوی راهێنیان پێکراوە و ژمارەی کارمەندانی دەنگدان گەیشتوەتە زیاتر لە 230 هەزار کەس.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن، لە رۆژی هەشتی مانگی داهاتوەوە واتا رۆژێک پێش دەنگدانی تایبەت بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت.

83 جار خوێندراوەتەوە