دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا
، مورا نامداری وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆكارورباری خۆرهه‌ڵاتی
نزیك ده‌ستنیشانكرد كه پێشتر جۆیل رایبۆرن بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كرابوو.
هەواڵ؛ KNNC
نامدار به‌رپرسی باڵایه له‌ئۆفیسی
كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك كه به‌رپرسیارێتی
سیاسه‌تی ده‌ره‌ه‌ی ئه‌مریكای له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا له‌ئه‌ستۆ
گرتوه.
ئه‌م ژنه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك
ئێرانییه پێشتر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بوه بۆ كاروباری كونسوڵخانه‌كان
و ماوه‌یه‌كیش جێگری سه‌رۆكی كاروباری یاسایی بووه له‌ئاژانسی (USAGM)، هه‌روه‌ها
راوێژكاری یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
پسپۆڕه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پرسه‌كانی مافی مرۆڤه.
مورا نامدار له‌دایكبووی
ولایه‌تی ته‌كساسه‌و خێزانه‌كه‌شی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌گ ئێرانین وبۆخۆشی له‌پاڵ زمانی
ئینگلیزی زمانی فارسییش ده‌زانێت.
579 جار خوێندراوەتەوە