ناوەڕاستی مانگی داهاتوو باران دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
12:29 - 30/10/2025
کوردستان
+
-

پاییزی ئەمساڵ لە تەواوی ناوچەکە وشکە و ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

40 ڕۆژی پاییز تێپەڕیوە تا ئێستا بارانی سەرتاسەریی هەرێمی کوردستانی نەگرتوەتوە و شارەزایانی بوارەکەش دەڵێن: تەنها هەرێمی کوردستان نییە کە پاییزەکەی وشک و بێبارانە، بەڵکو ناوچەکە بەگشتیی پاییزێکی کەمباران یاخود بێبارانی بەڕێکردوە.

 

لەوبارەیەوە شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان شەپۆلێکی سەرتاسەریی بارانبارین و هەورە بروسکە دەرکەوتوە بۆ هەفتەی دووهەمی مانگی یانزە و ناوەڕاستی مانگەکە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، گۆڕانکاریی لە بڕ و هێزی شەپۆلەکەدا هەیە و نزیکە لە جێگیربوون.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم دوو ڕۆژە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە 34 پلەی سیلیزییە و حاجی ئۆمەرانیش بە 19 پلەی سیلیزیی نزمترین پلەی گەرمای دەبێت، دهۆک 27 پلە و سلێمانی 28 پلە، هەڵەبجە 30 پلە، هەولێر 31 پلە و کەرکوک 34 پلەی سیلیزیی دەبێت....

3489 جار خوێندراوەتەوە