یوهان ڤادێفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانی لە دیمەشقی پایتهختی سوریا، داوای لێپرسینەوە لە بەرپرسانی تاوان و پێشێلکارییەکانی
ناوچەی کەنار دەریا و سوەیدا کرد و وتیشی باشتر بوو هەڵبژاردنی پەرلەمان لە حەسەکە و ڕەقە
و سوەیدا بەڕێوە بچوایه.
هەواڵ؛ KNNC
ڤادێفول
داوای لە دیمەشق کرد بەشداری بکات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بازرگانیکردن بە
ماددە هۆشبەرەکان و لێپرسینەوەش لە هەموو ئەو کەسانە بكرێت کە تێوەگلاون لەو کۆمەڵکوژی و
کوشتارە بەکۆمەڵانەی کە لە ناوچەكانی عهلهوی و دروز نیشینهكان روویانداوه.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی
ئەم جۆرە تاوانانە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ لەسەر بنەمای
دادپەروەری و لێپرسینەوە.
وەزیری ئەڵمانیا ڕاشیگهیاند ؛ بەرلین 13 ملیۆن
یۆرۆی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە مرۆییەکان لە سووریا دابین کردووە، هەروەها خواستی وڵاتەکەی
دووپاتکردەوە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان لە ئایندەیەکی نزیک لە دیمەشق.
جەختی لەوە شکردەوە کە سوریای نوێ دەبێت بێ جیاوازی
هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ بگرێت و هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئهو وڵاتهشی
به هەنگاوێکی ئەرێنی ناوبردو لهگهڵ ئهوهشدا دوپاتیكردهوه كه دهبوو له پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەقە و سووەیدا ههڵبژاردن
بكرایه بۆ ئهوهی ئهنجامی پرۆسهكه جێی ئیعتیبار بوایه.
94 جار خوێندراوەتەوە