سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان
له‌سوریا دوپاتیكرده‌وه؛ هێشتا سوریا لە بازنەی توندوتیژی و پەرەسەندنی پێشێلکارییەکاندا
ماوه‌ته‌وه.
پاولۆ سێرجیۆ پینهایرۆ دووپاتی کردەوە ؛ هێشتا سوریا
لە گێژاوی قووڵی توندوتیژیدا نوقمه‌و  بە شێوەی
جۆراوجۆر توندوتیژییه‌كان پراكنیزه  ده‌كرێن
به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه عه‌له‌وی و دروز نشینه‌كان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ژنان،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كاولكاری و ئاواره‌بوون هه‌ر به‌رده‌وامن.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له ڕووداوەکانی مانگی
ئازاری ئەمساڵدا مەزەندە ده‌كرێت 1400  ژن
و پیاو و منداڵ لە پارێزگاکانی لازقیە و تارتوس و حەما  كۆمه‌ڵكوژكراون.
 
سەرۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان
له‌سوریا  دوپاتیكرده‌وه كه ئێستا  سورییه‌كان  دەرفەت و چانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌به‌رده‌مدایه  به‌و مه‌رجه‌ی  لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە کەرامەت و مافی مرۆڤ سه‌رجه‌م
هاوڵاتیان بێت.
ناوبراو داواشی لە حکومەتی کاتی سوریا و وڵاتانی
ئەندام لە نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان کرد بەپەلە چارەسەری ڕەگ و ڕیشەی توندوتیژییەکانی
ئەم دواییە بکەن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان بکەن و کاربکەن بۆ
دروستکردنی متمانە لە نێوان دەوڵەت و پێکهاتە زیانلێکەوتووەکاندا، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی
لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پێشێلکارییانە. 
                
 
              104 جار خوێندراوەتەوە