به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری زه ئه‌تڵه‌نتیك، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی
عیراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای موهه‌ندیسی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی گرێبه‌ستێكیان واژۆ
كردوه‌و ئه‌وه‌ش حكومه‌تی ئه‌مریكای توڕه كردوه چونكه ئه‌و كۆمپانیایه له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه خراوه‌ته نێو لیستی گروپه سزادراوه‌كانی نزیك به‌ئێران.
هەواڵ؛ KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عیراق به‌بێ هیچ كێبڕكێیه‌ك ته‌نده‌ری كاری پرۆژه‌یه‌كی
هێڵی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن كه بریتییه له "هەڵکەندن و دانانی ڕێڕەوی کێبڵی
فایبەر ئۆپتیک و چاککردنەوە"ـی داوه‌ته كۆمپانیای موهه‌ندیس.
ئه‌مرۆش لایخۆیه‌وه وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا بونی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی
پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: كۆمپانیای موهه‌ندیس
كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه، كه ئه‌ویش دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌له‌پرۆژه‌و
گرێبه‌سته‌كان به‌شداری بكات.
272 جار خوێندراوەتەوە