سەرۆکی
ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەنگدان لە پەرلەمانی ئیسرائیل سەبارەت بە
لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، ڕایگەیاند: "نیگەران مەبن لەبارەی کەرتی
ڕۆژئاوا. ئیسرائیل هیچ شتێک لە کەرتی ڕۆژئاوا ناکات".
لە
وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا هەوڵەکانی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا لە
پەرلەمانی ئیسرائیل زیان بە پلانی ئاشتیی دەگەیەنێت یان نا، ترەمپ
ڕایگەیاند: "نیگەران مەبن لەبارەی کەرتی ڕۆژئاوا، ئیسرائیل هیچ شتێک لە
کەرتی ڕۆژئاوا ناکات. باشە؟ نیگەران مەبن. هیچ شتێک لە کەرتی ڕۆژئاوا
ناکەن. ئیسرائیل دۆخی باشە و هیچ شتێک لە کەرتی ڕۆژئاوا ناکەن".
سەرۆکی
ئەمریکا ترەمپ، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ گۆڤاری تایمی ئەمریکی هۆشداری دابوو
ئەگەر ئیسرائیل کەرتی ڕۆژئاوا بلێکێنت، ئەوا هەموو پشتیوانییەکی ئەمریکا
لەدەست دەدات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەگەر حکوومەتی
بنیامین ناتانیاهو هەنگاو بنێت بۆ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا چی ڕوودەدات،
ترەمپ گوتی: "ئەمە ڕوونادات، ئەمە ڕوونادات. لەبەرئەوەی بەڵێنم بە وڵاتانی
عەرەبی داوە. ئێستا ناتوانن ئەمە بکەن. ئەگەر شتێکی لەم شێوەیە ڕووبدات،
ئیسرائیل هەموو پشتیوانییەکی ئەمریکا لەدەست دەدات".
343 جار خوێندراوەتەوە