پاش ئەوەی ئەحمەد تورک لە پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین دورخرایەوە و شوێنەکەی بە قەیوم پڕکرایەوە، دادگا بێ تاوانی ناوبراوی سەلماند.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی پێشوی گەورە شارەوانی مێردین کە بەهۆی پشتگیری گروپی چەکدارەوە لەلایەن دەسەڵاتی تورکییەوە لەکارەکەی دورخرایەوە و قەیوم خرایە شوێنەکەی، لە دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکانی 14ی ئەنقەرە ئامادە نەبو، بەڵام پارێزەرەکانی بە بەشێوەی ئۆنڵاین ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بون و دادوەر لە قسەکانیدا وتی: داواکاری گشتی داوایکردوە ئەحمەد تورک سزا بدرێت بەهۆی ئەو تاوانەی کردویەتی، بەڵام پارێزەرەکانی ڕەتیان کردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەحمەد تورک سیاسەتمەدارە و دادگاییکردنەکەی لەسەر بنەمای وتارێکی ساڵی 2011 نایاسایی بووە و داوای بێتاوانییان کردوە.
دادگا دوای گوێگرتن لە وتەی پارێزەکانی ئەحمەد تورکیا رایگەیاندوە؛ لێدوانەکەی ئەحمەد تورک دەکەوێتە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕین و بەهۆی ئەوەی بەڵگەکان ڕاست و دروست نەبوون بێتاوان دەرچو.
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کوردی باکوری کوردستانە و ساڵی 1942 لە مێردین لەدایکبوە، لە هەڵبژاردنەکانی گەورە شارەوانییەکان سێ جار وەک سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین هەڵبژێردراوە، بەڵام لە شوێنی قەیوم دانراوە و هەروەها ئەندامی شاندی ئیمرالییە بۆ پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە.
418 جار خوێندراوەتەوە