ۆژنامه‌ی عه‌كازی سعودی له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌دابه‌شبونی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه كردوه سه‌باره‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردن.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه گروپێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان
هه‌ڵبژاردن بۆ ئایاری 2026 دوابخرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه
ره‌نگ بێت به‌هۆی به‌شداریكردنی هه‌ندیك كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سیاسی له‌پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزا دراون ببێته هۆی داننه‌نان به‌ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
هه‌رچی
گروپی دوه‌میشه كه له‌لایه‌ن نوری مالكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت دژ به‌دواخستنی
هه‌ڵبژاردنن و له‌و بڕوایه‌دان دواخستنی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ره‌وایه‌تی
سیستمی سیاسی وڵات.
دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی گەنجینەی
ئەمریکا سزای نوێی به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و کۆمپانیایه‌كی عێراقیدا سه‌پاند ، جارێكی رۆڵ و
کاریگەری ئەمریکا لەسەر پرۆسه‌ی هەڵبژاردنەکانی عیراق بوه‌ته بابه‌تی رۆژه‌ڤ به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك میدیای
خۆرئاوایی جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه واشنتۆن پێشوه‌خت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه
په‌رله‌مانیه‌كه‌ی مانگی داهاتوی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه.
135 جار خوێندراوەتەوە