له‌سلێمانی چوار تۆمه‌تبار به‌دزینی بڕی 10 هه‌زار دۆلار ده‌ستگیر كران

KNN : Kurdish News Network
09:50 - 23/10/2025
کوردستان
+
-

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی دزینی(١٠٠،٠٠٠)سەد هەزار دۆلار ٤ تۆمەتباری  ده‌ستگیر كرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ دوای ئەوەی ٢٠٢٥/١٠/٤ لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، بڕی ١٠٠،٠٠٠ سەد هەزار دۆلار لەماڵێک دزرا، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکرد و لەماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا چوار تۆمەتباری ڕووداوەکەی دەستگیرکرد.

 

 

وه‌ك له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌  لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تباره‌كان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

345 جار خوێندراوەتەوە