میدیاکانی ئیسرائیل شوێنگرەوەی یەحیا سینوار ئاشکرا دەکەن

KNN : Kurdish News Network
09:50 - 18/10/2025
جیهان
+
-

ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم لە راپۆرتێکیدا زانیاری نوێی لەسەر شوێنگرەوەی یەحیا سینوار دیایکردوە و رایگەیاندوە ئەبو نەعیمی تەمەن 63 ساڵ وەک دیارترین کەسەی ناو حەماسە بۆ پێگەکەی سینوار.

 

هەواڵ:KNNC

 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە لەکاتی ئاڵوگۆرکردنی دیلەکان بە بارمتەکان، ئیسرائیل رەتیکردەوە چوار گەورە زیندانی ناسراوی فەڵەستینی کە بریتیبوون لە؛ حەسەن سەلامە، و عەباس سەید، ئیبراهیم حەمەدو عەبدوڵڵا بەرغوسی ئازادبکات، ئەمەش وایکردوە چانسی  ئەبو نەعیمی  زیاتر بێت بۆ سەرکردایەتیکردی حەماس لەناو غەززە.

لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ، ئەو چوار کەسە، بە ئاسانی دەیانتوانی شوێنی یەحیا سینوار بگرنەوە، بەڵام حەماس دوای بێ هیوابونی لە ئازادکردنیان، دیارترین شوێنگرەوەی یەحیا سینوار ئاماژەی بە تۆفیق ئەبو نەعیم کردووە و کە لە دایکبووی کەمپی ئاوارەکانی برێجە و یەکێکە لەوانەی لەئاڵوگۆڕێکدا لە ساڵی 2011دا ئازادکراوە.

ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە رایگەیاندووە، ئەبو نەعیم لە زانکۆی ئیسلامی لە شاری غەززە خوێندویەتی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شەریعەتی ئیسلام هەیە و دواتر دکتۆرای بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 1989 سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت  هەرلەوێش لەناو زیندانەکانی ئیسرائیل  فێری زمانی عیبری دەبێت.


دوای ئازادکردنی لە ئاڵوگۆڕێکدا، ئەبو نەعیم گەڕایەوە غەززە و چەندین پۆستی ئیداری لە حکوومەتی حەماسدا وەرگرتوە، لەوانە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بنەماڵەی چەکدارە کوژراوەکان و زیندانییەکانی حەماس.

 

دوای هەڵسەنگاندنی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە بۆ ئەو سەرکردانەی کە لە ژیاندا ماون و لەناو غەززەدان، جەختیکردوەتەوە لەوەی ئەبو نەعیم دەتوانێت هاوشێوەی کەسایەتییە باڵاکانی دیکە، دەتوانێت سەرکردایەتی حەماس بکات، بەتایبەتی کە ئێستا بەهۆی کوژرانی سەرکردەکانیانەوە حەماس لە قەیراندان.

1337 جار خوێندراوەتەوە