وەزارەتی بازرگانی عێراق: بۆدابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییان زیاتر لە 40 هەزار تۆن برنجی تایلاندی گەشتە دەستمان

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 23/10/2025
عێراق
+
-


کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، گەیشتنی کەشتی (YASA KAPTAN ERBIL) بۆ بەندەری ئوم قەسر ڕاگەیاند، کە 41 هەزار و 389 تۆن برنجی تایلەندی هەڵگرتووە و لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە وتێیدا هاتوە؛  41 هەزار و 389 تۆن برنجی تایلەندی لە ڕێگەی کەشتییەکەوە گەشتوەتە  بەندەری ئوم قەسر و بڕیاروایە لە رێگەی بریکارەکانەوە لەگەڵ سەبەتەی خۆراکی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بکەن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە ، تیمەکانی پشکنینی تاقیگە لە بەندەری ئوم قەسر دەستیان کردووە بە وەرگرتنی سامپڵ لە برنجەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری، بۆ ئەوەی بخرێنە ژێر پشکنینی فیزیایی و ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویستی کیمیایی و بایۆلۆجی بۆ ئەوەی لە کوالێتیەکەی دڵنیاببنەوە.

 لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە پڕۆسەی دابەشکردنەکە بەپێی پلانێکی بەبازاڕکردن ئەنجام دەدرێت، کە لەلایەن بەشی مارکێتینگی کۆمپانیاکەوە ئامادەکراوە، دڵنیایشیانداوە لەوەی برنجە تایلاندییەکە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان وەک بەشێک لە سەبەتەی خۆراک.

92 جار خوێندراوەتەوە