ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر دو گەورەکۆمپانیای نەوتی ڕوسیادا سەپاند و وەزارەتی
گەنجینەوەی وڵاتەکەش ڕایدەگەیەنێت: ئامانجیان کەمکردنەوەی خەرجیی ڕووسیایە بۆ شەڕی
ئۆکراین.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر کۆمپانیاکانی ڕۆسنەفت
و لۆکئۆیڵ ڕاگەیاند، کە دوو گەورە کۆمپانیای ڕوسیان لە بەرهەمهێنانی وزە، سزاکەش سنوردارکردنی
کاری کۆمپانیاکانە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجیان لە سزادانی ئەو دوو کۆمپانیایە
فشارخستنە سەر ڕوسیایە بۆ ڕاگرتنی شەڕی دژی بە ئۆکراین، چونکە هەردوو کۆمپانیەکە
سەرچاەیەکی باشیی داهات و دارایی مۆسکۆن لە دابینکردنی خەرجی شەڕ.
کۆمپانیاکانی ڕۆسنەفت
و لۆکئۆیڵ بە نزیکەیی نیوەی نەوتی هەناردەی ڕوسیا پێکدەهێنن، کە ڕۆژانە زیاتر لە
چوار ملیۆن بەرمیل نەوتە و زۆرینەی لەلایەن چین و هندستانەوە دەکڕدرێت....
107 جار خوێندراوەتەوە