شارەزایەکی بواری ژینگە: 13 سەرچاوەی پیسبونی ئاوی دوکان هەیە وتا ئێستا چارەسەر نەکراوە

KNN : Kurdish News Network
11:43 - 23/10/2025
کوردستان
+
-

 سەبارەت بە مەترسی پیسبونی ئاوی دوکان شارەزایەکی بواری ژینگە رایگەیاند، ڕژانی ئەم نەوتە ڕەشە دەبێتە مەترسییەکی گەورە و تائێستا وەک پێویست هەوڵی چارەسەرکردنی نەدراوە ، دەشڵێت، 13 سەرچاوەی دیکەی پیسبونی ئاوی دوکان هەیە.

 

هەواڵ؛ KNNC

 

سان سارڤان  شارەزای بواری ژینگە   لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، بەدەر لە ڕژانی نەوتی ڕەشە دروستبونی مەترسی بۆسەر ئاوی دوکان ،چەندین ساڵە 13 سەرچاوەی پیسبونی ئاوی دوکان لە زێراب وشلەمی پیس هەیە کە دەڕژێنە ناو ئاوی دوکان وتا ئێستا چارەسەر نەکراوە .

 

دەربارەی زیانەکانی ئەم نەوتە ڕەشە ئاماژەی بەوەکردوە ، تێکەڵی ئاوی ژێر زەوی دەبێت وتێکەڵ بە خاکەکە دەبێت مەترسییەکی گەورە دروست دەکات چونکە هاوڵاتیان ئاوی دوکان بۆ خواردنەوەو پێداوسیتییەکان بەکار دەهێنن بۆیە پیسی ئاوی دوکان دەبێتە چەندین نەخۆشی بۆ هاوڵاتیان . 

 

شارەزای بواری ژینگەیە دەشڵێت، لە کاتێکدا کە ئەم نەوتە ڕژا پێویست بو یەکسەر چارەسەربکرایە و ڕێکار ئەنجامبدرێت بەڵام تا ئێستاش نەوتی ڕەشە بۆتە مەترسی بۆسەر ئاوی دوکان وەک پێویست هەوڵی چارەسەرکردنی نەدراوە.


42 جار خوێندراوەتەوە