ڕاگرتنی خەرجی پڕۆژەکان لەلایەن حکومەتەوە ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی ڕاگرتوە و
جێگری سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەران لە سلێمانی دەڵێت: چاوەڕوانی خەرجکردنی پارەبوون و
لە حکومەتەوە کەچی بە یەکجاریی ڕاگیرا.
هەواڵ:KNNC
لە 15ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە
ڕاگرتنی خەرجی سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کەی ئێن ئێن لەبارەی لێکەوتەکانی بڕیارەکە
لەگەڵ لوقمان بابەکر ئاغا جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران قسەیکرد و
ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پڕۆژەکان دەبێت، لە کاتێکدا
ماوەیەکی کەم بوو بڕیار لە تەرخانکردنی پارە پڕۆژەکان درابوو پاش ساڵانێک لە ڕاگرتنی.
وتیشی، لە 2014ەوە کە دەکاتە 11 ساڵ تا ئێستا زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە
سنوری سلێمانی ڕاگیراون و کەرتی خزمەتگوزاریی پەکی کەوتوە، کە بەشێکی پڕۆژەکان
نزیکبوون لە کۆتاییهاتن بە وەستان لە کارکردن تیایاندا دووبارە کەڵکیان نەماوە، ئەوەش
زیانی لە هاووڵاتیی و پڕۆژەکان و بەڵێندەرانیش گەیاندوە.
لوقمان بابەکر ئاغا: لە سلێمانی نزیکەی هەزار و 300 کۆمپانیا هەیە کە لە
ئێستادا ژمارەی کۆمپانیا چالاکەکان 100 کۆمپانیا دەبێت، واتا بەڕێژەی زیاتر لە 90%ی کۆمپانیاکان کاریان
وەستاوە.
جیا لەو هەزار پڕۆژەیە ئێستا بەهۆی بڕیاری ڕاگرتنی خەرجی بۆ پڕۆژەکان، پڕۆژە
بەردەوامەکانیش دەوەستن کە ڕێگەوبان و تەندروستیی و تەواوی کەرتە خزمەتگوزارییەکان پەیوەست بە هاووڵاتییان دەگرێتەوە...
134 جار خوێندراوەتەوە