ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە هەرێمی
کوردستان شتێک نییە بە ناوی گیراوانی سلێمانی و هەولێر، ئازادیی ڕۆژنامەگەریی
بوونی هەیە و یاسایەک بوونی نییە هاوڵاتییان لە مەترسییەکانی بوارەکە بپارێزێت.
هەواڵ:KNNC
دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە لێدوانێکی تایبەتتدا بۆ کەی ئێن ئێن ڕایگەیاند: با ڕوون بێت لە هەرێمی کوردستان
شتێک نییە بە ناوی گیراوانی سلێمانی و هەولێر و ڕاپەڕین و هیچ ناوچەیەک خۆ ئەمە
یەکەی 70 و 80 نییە.
دیندار زێباری ئەوەی گیراوە واتە لە هەرێمی کوردستان گیراوە، ئەوەی
سزادراوە کەواتە سزادراوە لە هەرێمی کوردستان و نابێت دۆسییەکان بە سیاسیی بکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر سزایەک سەپێندراوبێت بەرامبەر بە ئەنجامدانی
پێشێلکاریی و بە فەرمانی دادوەر و ئەنجومەنی
باڵای دادوەریی بووە و حکومەتیش تەنها جێبەجێکارە.
لایەنی نێودەوڵەتیی چاودێرە و ئەگەر بیاوێت دەتوانێت لەسەرجەم دادگاییەکان
بەشداربێت.
دیندار زێباری وتیێی، هەمووان گەواهی ئەوە دەدەن لە هەرێمی کوردستان
ئازادیی ڕۆژنامەگەریی بە تەواوەتی بوونی هەیە و میدیای ئازاد، سێ هەزار و 400
ڕۆژنامەوانی کارا لە سەندیکا تۆمارن کە هەزار و 600یان خانمن.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا باسی لە گرفتی نەبونی یاسا و سانسۆڕ کرد بۆ
پاراستنی هاوڵاتییان لە هەڕەشە و زیانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وتی وایکردوە،
سکاڵایەکی زۆر لەبارەی تۆڕە جیاوازەکانی میدیا و گەیاندن تۆماربکرێت و بووەتە
جۆرێک لە ژاوەژاویی بوارەکە....
157 جار خوێندراوەتەوە