دوای بە
دواداچونێکی کەی ئێن ئێن سەرجەم یەکە ئیدارییەکانی قەزای دوکان، هاتنە سەرخەت و
ئەمڕۆ دەستکرا بە لەناوبردنی رۆنە ڕەشەکەی نزیک گوندی قامیشە کە ببوە مەترسی بۆسەر ژینگە و بەنداوی
دوکان و کەی ئێن ئێن زانیویەتی، بڕیاری بە سزاگەیاندنی ئەو کەسانە دەرکراوە کە
کارەکەیان کردوە و یەکە ئیدارییەکانیش سەرەداوێکیان دەستکەوتوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
دوای 24 کاتژمێر لە بەدواداچونێکی مەیدانی کەی ئێن ئێن و ئاشکراکردنی مەترسییەکی
ژینگەیی لەسەربەنداوی دوکان، یەکە ئیدارییەکانی قەزای دوکان بەدەم
بەدواداچونەکەی کەی ئێن ئێنەوە هاتن و هەڵستان بە لەناوبردنی رۆنە ڕەشەکە.
پەیامنێری
کەی ئێن ئێن لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە ئیدارەی قەزای دوکانەوە ئاشکرای کردوە، دوای
لە ناوبردنی رۆنە ڕەشەکە، ئیدارەی قەزاکە چەند بڕیارێکی لەبارەی ئەو پرسەوە داوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کەی ئێن ئین، جگە لە
ناوبردنی رۆنە ڕەشەکە، ئەمڕۆ ڕێڕەو و ئاراستەی پاشماوە رۆنە رەشەکە لەسەر بەنداوی
دوکان دورخستەوە و ئیدی نابێتە مەترسی بۆ سەر بەنداوەکە.
هەروەها بۆ زانینی
پێکهاتەکەشی، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سلێمانی پێکهێندراوە و نمونەی نەوتە رەشەکەیان بردوە بۆ پشکنین و داواکاری گشتیش هاتوەتە سەرخەت و داوای
لێکۆڵینەوە و بە سزا گەیاندنی
ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەکات.
پەیامنێری
کەی ئێن ئێن ئەوەشی خستە ڕوو، یەکە ئیداریەیکانی
قەزای دووکان سەرەداویان دەستکەوتوە لەسەر ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردوە و
دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە.
بڕیار نامیق
- سلێمانی
144 جار خوێندراوەتەوە