بهپێی راپۆرتێكی رۆژنامهی زهمانی توركی له ئێستا تورکیا سهرقاڵی دروستكردنی 22 زیندانی نوێیهو بهوهش کۆی گشتی زیندانەکان تا کۆتایی ساڵی 2028دهگاته 424 زیندان.
هەواڵ:KNNC
ئاماژه بهوهشكراوه خاوهنی تورکیا 402 زیندانه کە توانای لهخۆگرتنی 304 هەزار و 964 بهندكراوی هەیە، بەڵام ژمارەی
زیندانی و سزادراوان 420 هەزار و 904 کەسە، بەوەش 115 هەزار و 940 بهندكراو زیادن .
لە زیندانەکانی تورکیا،
سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان، بازرگانان و خوێندکاران بەهۆی دەربڕینی بۆچوونەکانیانەوە
دەستبەسەر كراون .
لە ماوەی دوو مانگ و نیوی
داهاتوودا شەش زیندانی نوێ دەکرێنەوە، نۆ لە ساڵی 2026، پێنج لە ساڵی 2027، دوو زیندان
لە ساڵی 2028، زیندانییەکان لە دۆخێکی ناخۆشدا دەژین، دوو یان سێ کەس لەسەر یەک قەرەوێڵە
دەخەون، هەروەها شوێنی سەرتاسەری ئەمساڵ لە 23.64 مەتر چوارگۆشە بۆ 18.97 مەتر
چوارگۆشە کەمیکردووە.
لەوهتهی پارتی داد و
گەشەپێدان (ئاکەپە) لهساڵی 2016هوه هاتە
سەر دەسەڵات، تا ئێستا 198 زیندانی نوێ دروستکراون .
وهك لهراپۆرتهكهدا هاتوه پڕۆژەکانی زیندان بە بودجەیەکی زۆرەوە بەڕێوەدەچن، زیندانی نیکسار لەمساڵدا
897 ملیۆن لیرەی تورکی و زیندانی نیگدە یەک ملیار و 423 ملیۆن لیرە و زیندانی
عوسمانجیک یەک ملیار و 108 ملیۆن لیرە و زیندانی موش یەک ملیار و 642 ملیار لیرە و
زیندانی بارتین 1.071 ملیار لیرهیان بۆ خهرجكراوه.
زیندانی
مەڕمەڕە لە سیلیڤری- گەورەترین زیندانه لە ئەوروپا، کە ڕووبەرەکەی یەک ملیۆن و 413
ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە- کە لە ساڵی 2005 بە تێچووی 78.8 ملیۆن دۆلار دروستکراوە، هەروەها
زیندانی ئاماد لە ساڵی 2011 بە تێچووی 67ملیۆن دۆلار دامهزرێنراوه.
431 جار خوێندراوەتەوە