دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستی پێکردوە و قائیمقامی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی فیدراڵ هاوکاری هەرێم نییە لە دابینکردنی نەوت و جیاوازیی دەکات.
هەواڵ:KNNC
لە سنوری شاری هەولێر و بەشێکی ناوچەکانی هەریمی کوردستان دابەشکردنی نەوتی
سپی ماڵان دەستی پێکردوە و لەبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر بە کەی
ئێن ئینی ڕاگەیاند: پێویستی سنوری هەولێر زیاتر لە 83 ملیۆن لیتر نەوتە بۆ ئەوەی
هەموو خێزانەکان سودمەندبن لە وەرگرتنی بەرمیلێک نەوت.
قائیمقامی هەولێر: هەموو خێزانێک بە پسوڵەی خۆراک و بە نرخی پاڵپشتیکراو دەتوانێت بڕی
نەوتی دیاریکراو وەربگرێت.
نەبەز عەبدولحەمید: حکومەتی عێراق هیچ هاوکاری هەرێمی کوردستان نەبووە لە
دابینکردنی نەوت و جیاوازیی لەنێوان شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت،
ئەوەش بارگرانیی بۆسەر حکومەتی هەرێم دروستکردوە.
قسەکانی قائیمقامی هەولێر لە کاتێکدایە هەر بەرمیلێکی 200 لیتری کە دابەشدەکرێت
لە هەرێمی کوردستان نرخەکەی سەرو 100 هەزار دینارە و زیاتر لە دوو هێندەی عێراقە کە
لەوێ نرخەکەی 40 هەزار دینارە....
196 جار خوێندراوەتەوە