لە سوریا کاربەدەستێکی زیندانی سیدنایای سەردەمی ڕژێمی پێشوو دەستگیرکرا و
وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش دەڵێت: بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەشکەنجەدانی کەسانی نێو
زیندانەکە بووە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە درێژەی
کاروچالاکییەکانیاندا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار وتاوانبارانی سەر بە دەسەڵاتی
پێشووی سوریا، لە گەڕانێکی مەیدانییدا، فەرماندە ئەکرەم سەلوم عەبدوڵڵایان دەستگیرکردوە کە ماوەیەک بەرپرسی
یەکەمی زیندانی سیدنایا بووە.
بە وتەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، ئەو فەرماندەیە لەنێوان
ساڵانی 2014 بۆ 2015 بەرپرسی زیندانی سیدنایا بووە و بڕیاربەدەستبووە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا: ئەکرەم سەلوم عەبدوڵڵا دەستی هەبووە لە خوێنڕشتنی
سورییەکان و لەسێدارەدان و ئەشکەنجەدانی ئەو کەسانەی لەنێو سیدنایا بوون لە کاتی
دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد....
336 جار خوێندراوەتەوە