توێژینهوهیهكی
زانستی ئاشکرای کردووە کە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن ڕەنگە نەک هەر سوودی هەبێت
بۆ تەندروستی دڵ، بەڵکو ڕەنگە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی
بیرچوونەوە لە پیربوندا.
هەواڵ:KNNC
بهپێی ئهو شیکاریهی
بۆ نزیکەی یەک ملیۆن بەشداربوو ئهنجامدراوه ، دهركهوتوه کە دەرمانە باوەکانی
دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ، وەک ستاتین و ئێزیتیمیب، ڕەنگە سوودی زیاتر بۆ مێشک و وهزیفهكانی
ههبێت.
توێژینەوەکە لە زانکۆی
بریستۆڵ لە بەریتانیا و نەخۆشخانەی زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک ئەنجامدراوە و لەسەر
توێژینەوەکانی پێشوو بنیاتنراوه کە ئاستی بەرزی کۆلیسترۆڵی "خراپ" (LDL-C) بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زههایمهردەبەستێتەوە.
توێژینەوەکە پشتی بە میتۆدێكی
بۆماوەیی بەستووە کە بە هەڕەمەکیکردنی مێندێلی ناسراوە. توێژەران جۆرە گۆڕهرێكی
بۆماوهییان بەکارهێناوە کە دەبێتە هۆی دابەزینی کۆلیسترۆڵ بە شێوەیەکی سروشتی وەک
بەدیلێک بۆ ئەو کەسانەی کە بە درێژایی ژیانیان دەرمانی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ بهكاردێنن.
شیکارییەکە دەریخستووە
ئەو کەسانەی جینەکانیان پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵەوە هەیە، مەترسی
تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمترە، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە ئەو ڕێگا بایۆلۆژییانەی
کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی کۆلیسترۆڵ هەیە، ڕەنگە کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشکیش
هەبێت..
توێژەران پێیان وایە ڕەقبوونی
خوێنبەرەکان کە بەهۆی کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ لە خوێنبەرەکاندا دروست دەبێت،
ڕەنگە یەکێک بێت لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی تێکچوونی مێشک، چونکە کاریگەری لەسەر
ڕۆیشتنی خوێن دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری نەخۆشی بیرچوونەوە زیاد دەکات.
117 جار خوێندراوەتەوە