شاندێکی دەمپارتی سەردانی نوێیان بۆلای هاوسەرۆکانی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپە ئەنجامدا، لەوبارەیەوە پەروین بوڵدان و مدحەت سنجار
ئەندامانی شاندی دەمپارتی بۆ سەردانیکردنی زیندانییەکان، ڕاگەیەندراوێکیان
بڵاوکردەوە.
هەواڵ:KNNC
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەمڕۆ سەردانی سەڵاحەدین
دەمیرتاشیان کردوە لە زیندانی ئەدیرنە، تەندروستی باشە لە قسەکردنیان لەبارەی
پڕۆسەی چارەسەریی دەمیرتاش جەختی لە پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ پڕۆسەکە کردەوە و ئامادەیی
بۆ هەر جۆرە بەشدارییەک دەربڕیوە لەپێناو ئاشتیی.
هاوکات لە سەردانیکردنی زیندانی قەندیرە، فیگەن یوکسەکداغ
ڕایگەیاند هیوا بەدیهاتنی ئاشتیی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی دەخوازێت جەختی لە
پاڵپشتیی و باوەڕییە تۆکمەکانی بۆ پڕۆسەکە کردوەتەوە...
لە ڕاگەیەندراوی شاندەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە
مانەوەی دەمیرتاش و یوکسەکداغ و زیندانیانی دیکە نایاسایی یە و هیچ پاساویک هەڵناگرێت،
داواکار و چاوەڕوانن بە زوترین کات ئازاد بکرێن...
84 جار خوێندراوەتەوە