ئهمرۆ چوارشهممه
كۆشكی کرێملین ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، بهشێوهی ئۆنلاین سەرپەرشتی مەشقەکانی هێزە
ستراتیژییە ئەتۆمییەکانی وڵاتهكهی کردووە، کە بریتی بوون لە تاقیکردنەوەی موشەکی
بالیستی و کروز لە دەریا و ئاسماندا.
میدیاكانی روسیا
لهزاری پوتینهوه بڵاویانكردهوه، مەشقەکان پێشوەختە پلانیان بۆ دانراوە .
هەواڵ:KNNC
سوپای ڕووسیا لە سهكۆكی موشهكییهوه کە دەکەوێتە
نزیک بازنەی جەمسەری باکوورەوە بەرەو مەیدانی مەشق و ڕاهێنان لە کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی
دووری ڕووسیا، موشهكێكی بالیستی تاقیكردهوه ، ههروهها کرێملین لە راگهیهنراوێكیدا
ڕوونی کردەوە کە ژێردەریایییەکی ڕوسی موشەکێکی بالیستی جۆری سینیڤای بە دوری نزیکەی
11 هەزار و 500 کیلۆمەتر لە دەریای بارێنتسەوە هەڵداوە، هاوکات فڕۆکە بۆمب هاوێژە
ستراتیژییەکانی جۆری Tu-95MSموشەکی کروزیان تاقیكردوهتهوه.
ئەم مانۆڕانە تەنها
هەفتەیەک دوای دەستپێکردنی مەشقی ساڵانەی هێزە ئەتۆمییەکانی ناتۆ دێت کە نزیکەی دووههزار
کارمەند و 71 فڕۆکە لە 14 وڵاتەوە بەشدارن و مانۆڕەکانیش لە بنکە سەربازییەکانی هۆڵەندا
و بەلجیکا و بەریتانیا و دانیمارک و مانۆڕه ئاسمانییەکانیش بەسەر دەریای باکووردا
ئەنجام دەدرێن.
641 جار خوێندراوەتەوە