ئیسرائیل به‌نیازی لكاندنی كه‌ناری خۆرئاوایه به‌خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه و ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مریكیش داوا له‌تره‌مپ ده‌كه‌ن رێگری له‌و هه‌نگاوه‌ی ته‌لئه‌بیب بكرێت
هەواڵ:KNNC
په‌رله‌مانی ئیسرائیل پرۆژه یاسایه‌كی سه‌باره‌ت
به گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ناری خۆرئاوا بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد
و لایخۆشیه‌وه ئیتمار بن غه‌فیر وه‌زیری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل جه‌ختیكرده‌وه،
كه كاتی ئه‌وه‌هاتوه ئیسرائیل سه‌روه‌ری ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌ی بخاته‌وه ژێر
ده‌ستی خۆی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 46 سیناتۆری دیموکراته‌كان لە ئەنجومەنی پیرانی
ئەمریکا داوایان لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاته‌كه‌یان کرد کە ڕێگری لە ئیسرائیل
بکات لە لکاندنی کەناری خۆرئاوا به‌خاكه‌كه‌یه‌وه .
پلانی ترەمپ کە بووە هۆی ئاگربەست لە غەززە، بڕیار بوو بڕگەیەک لەخۆ بگرێت
کە لکاندنی کەناری خۆرئاوا قەدەغە دەکات، بەڵام لە دوا ساته‌كانی پێشکەشکردنی پلانەکە
لەلایەن ترامپەوە ئەو بڕگەیە لابرا.
236 جار خوێندراوەتەوە