کەشناسێک
ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە
هەرێمی کوردستان دەکات و ئەگەری بەفربارین هەیە.
هەواڵ:KNNC
پشتیوان پێنجوێنی
شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەم چەند ڕۆژە بۆ هەرێمی
کوردستان کەشوهەوا جێگیر دەبێت و لە بەیانییەوە پلەکانی گەرماش 3 بۆ 4 پلەی
سیلیزیی بەردەبنەوە.
پلەکانی گەرما
بەم جۆرەن؛ نزمترین لە حاجی ئۆمەران کە 19 پلە، بەرزترینیش لە گەرمیان کە 34 پلە،
سلێمانی و دهۆک 28 پلە و هەولێر و هەڵەبجە 29 پلە و کەرکوکیش 32 پلەی سیلیزیی
دەبێت.
لەبارەی بارانبارینەوە
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم چەند ڕۆژە هیچ شەپۆلێکی بارانبارین بوونی نییە
و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەریمی
کوردستان دەکات و یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت.
بە وتەی ئەو
کەشناسە، لەو شەپۆلە 10 ڕۆژییەی کە پاش هەفتەیەک ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات، کەشوهەوا
بەتەواوەتی دەگۆڕێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە...
251 جار خوێندراوەتەوە